ئەردۆغان : 18 كەس بەشداربون لە تاوانى كوشتنى خاشقچی

سەركۆماری توركیا ڕایدەگەیەنێت: جەمال خاشقچی بووەتە قوربانیی تاوانێكی وەحشییانەیەو 18 كەس بەشداربون لەو تاوانەدا.

ئەمڕۆ سێ شەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا لە كۆبوونەوەی فراكسیۆنی پارتەكەی لە پەرلەمانی توركیا ڕایگەیاند: ئەو بەڵگە و زانیارییانەی كە تا ئێستا دەركەوتوون ئەوە دەردەخەن كە جەمال خاشقچی بووەتە قوربانیی تاوانێكی وەحشییانە.

هەروەها ووتیشی: ئەوە كوشتارێكی سیاسییە، ئەگەر هەبێت پێویستە هاوبەشانی تاوانەكە كە لە وڵاتانی دیكە هەبن لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا بكرێت و لەو تاوانەدا 18 كەس بەشدارن وڵاتەكەی بێدەنگ نابێت لە ئاست ئەو رووداوەدا.
وتيشي : بۆچی تەلاری كۆنسوڵگەری یەكسەر نا، بەڵكو چەند رۆژێك دواتر بە رووی لێكۆڵینەوەدا كرایەوە. لە كاتێكدا كوشتن لە ئارادا بوو، بۆچی ئەو ھەموو لێدوانە لێكدژە دران، بۆچی ھێشتا تەرمی كەسێك دیار نییە كە بە فەرمی دان بە كوشتیندا نراوە.

بابەتی دواتر

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟….لیلی علی عبدالعزیز….سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *