ئاسایشی گەرمیان باندێكی بە مادەی هۆشبەره وه دەستگیركرد

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان،دوای وەرگرتنی زانیاری و بە فەرمانی دادوەر، توانیویانە ئەو پێنج كەسە لە گوندی سەنگەر لە سەر ڕووباری سیروان لە سنوری قەزای كەلار دەستگیر بكەن و دەستیش بەسەر حەشارگەكەیان بگرن كە بۆ ڕاو و ڕووت و بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر بەكاریانهێناوە.
 لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئاماژه‌ش به‌وه‌ دراوه‌، تیمەكانیان دەستیان گرتووە بەسەر چەند پارچە چەكێكدا لە جۆرەكانی(كڵاشینكۆف و دەمانچە و چەكی ئەڵمانی)لەگەڵ بڕێك لە مادەی هۆشبەر لە جۆری تلیاك و حەشیش و جلی سەربازی و قەمە و دوو ماتۆرسكیل و دوو ئۆتۆمبێل.
ئاسایشی گه‌رمیان ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌. ئەو كەسانەی دەستگیركراون بە ناوەكانی(ه ه م س+ه م ع+ئ م س+ش س ك ا+ش س ا) هەموویان كوردن و دانیشتووی سنوری قەزای كەلارن. ئاسایشی گەرمیان.
ش.ك

بابەتی دواتر

سەرۆک وەزیرانی داوای”لە بەکارخستن و دۆزینەوەی هەلی کاردا زیاتر گرنگی بە لاوانی هەرێمی کوردستان بدەن” لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتدا

ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *