لە مه و دوا مووچە لەڕێگەی فەرمانگەکانەوە دابەش ناکرێ

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کە لە 13ی 8ی 2018 بە واژۆی رێباز حەملان دەرچووە ، ئاماژە بە کردنەوەی ئەژماری بانکی کراوە بۆ فەرمانبەران.
ئەو نوسراوە، کە بۆ دەیان وەزارەت و فەرمانگە ئاڕاستەکراوە ئاماژە بە کردنەوەی ئەژماری بانکی کراوە بۆ فەرمانبەرانی وەزارەت و فەرمانگەکان، هاتووە” دەبێت بۆ کردنەوەی ئەژماری بانکی ئاگاداری بەرێوەبەرایەتی تەکنەلۆژیای بانک بکرێت”.

له و باره يه وه مسته‌فا سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌کنەلۆژیای بانکه‌کان لە وه‌زاره‌تی دارایی  راگەیاندوه لە داهاتوویەکی نزیکدا حیساب بانکی بۆ هەموو فەرمانبەران دەکرێتەوە،ئێستا بەشێک لە فەرمانبەران مووچەکانیان لە بانک دەدرێت و حیسابیان هەیە، گوتی:”وەزیری دارایی فەرمانیکردووە کە بۆ هەر فەرمانبەرێک ژمارەی حیسابی دروست بکرێت، ئامانجيش لەوکارەش ئەوەیە کە لە داهاتوودا مووچە لە ڕێگەی فەرمانگەکانەوە دابەشنەکرێت، بەڵکو لەڕێگەی ئەو بانکانە بێت کە داخڵی سیستمی کۆڕبانکین دەکرێن و لە قۆناخی یەکەم لە هەولێر 6 بانک خراونەتە نێو سیستەمی کۆڕبانکین و لە سلێمانیش 2 بانک.

وتیشی:”ئەگەر پشتگیریمان هەبێت دەتوانین لەماوەی شەش مانگدا ژمارەی حسابی بۆ هەموو فەرمانبەران بکەینەوە”.
جەختی کردەوە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی فەرمانبەران حیساب بانکی خۆیان هەبێت و لە رێگەی بانکەوە مووچە وەربگرن.
له‌ هەرێمی کوردستاندا 88 بانکی حکوومی هەیە و سەر بە وەزارەتی دارایین و بەشێک لە وەزارەتەکەکانی مووچەکانیان لە رێگەی ئەو بانکانە وەردەگرن.

ش.ك

بابەتی دواتر

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟….لیلی علی عبدالعزیز….سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *