پوتین داوا دەکات لەگەڵ ترەمپ کۆببێتەوە

سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین داوای لە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ کرد لە پاریس کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن.

پوتین لە کۆشکی کرێملین لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا جۆن بۆڵتۆن کۆبووەوە.

کۆبوونەوەکە کە بەشێکی بە کراوەی ئەنجامدرا تیایدا بابەتەکانی پەیوەندی دوو قۆڵی، سەقامگیری ستراتیژی، داماڵینی چەک و پرسه‌ ناوچەییه‌كان تاوتوێ کران.

ڤلادیمیر پوتین لە کۆبوونەوەکە بە بۆڵتۆن راگەیاند کە ئەمریکا لە رێککەوتنی مووشەکی بالیستیکی کشاوەتەوە و لەم دواییەش گوێبیست بوونە کە بە نیازە لە رێککەوتنی هێزەکانی ئەتۆمی مووشەکی مەودا مام ناوەند بکشێتەوە”.

پوتین جەختی کردەوە لەوەی کە گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمریکا رەنگە سوودی هەبێت و بۆ ئەمەش داوای کرد کە لە ١١ی تشرینی دووەم لە پارێس لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکان بەبۆنەوەی ١٠٠مین ساڵرۆژی کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی یەکەم لە پاریس لەگەڵ ترەمپ کۆببێتەوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەش هەریەک لە وەزیری دەرەوەی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ، راوێژکاری سیاسەتە دەرەکییەکانی کرێملن یوری ئوشاکۆڤ و سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی رووسیا نیکۆلای پاتروشێڤ ئامادە بوون.

بابەتی دواتر

چوار کەس گەنجێک دەدەنە بەر چەقۆ

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، چوار کەس هێرشیان کردۆتە سەر گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ و بەسەختی برینداریان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *