وەزیری‌ پەروەردە: لەكابینەی نوێی حكومەتدا موچە وەك خۆی لێ دێتەوە

 

وەزیری‌ پەروەردەی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ڕۆژانی شەممان دەوامی ئاسایی دەكرێت و لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمدا كێشەی موچە چارەسەر دەكرێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە د.پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی‌ حكومەتی‌ هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بڕیاری‌ پشوو بۆ ڕۆژانی‌ شەممە لەناوەندەكانی‌ خوێندن تەنها بۆ ساڵی‌ ڕابردوو بوە، بەهیچ شێوەیەك بۆ ئەمساڵی‌ خوێندن كاری‌ پێناكرێت چونكە قوتابیان زیانیان پێدەگات.

 

هەروەها ووتیشی: پێشبینیەكان وایە لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمدا كێشە و گرفتی موچە چارەسەر دەبێت و موچەی مامۆستایانیش وەك خۆی لێدێتەوە.

 

وەزیری‌ پەروەردەی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: لەئێستادا ناوی دامەزراوان بەشێوەی‌ گرێبەست لەڕێگەی پەروەردەكانەوە ڕادەگەیەنرێت و بەگوێرەی‌ پێویستی میلاك و بەپێی ڕێنماییەكان لەخوێندنگەكاندا دەستبەكار دەبن.

بابەتی دواتر

كۆیە: كات بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دیاریكرا

قائیمقامیەتی قەزای كۆیە، لە ئاگادارینامەیەكدا، ڕایدەگەیەنێت، لەبەر سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ، لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *