لێژنەی فەتوای سلێمانی:كه مى حه رامنييه، زۆى بكه ى حه رامه

 

یاریی (پەبجی) ساڵی 2017 لەلایەن کۆمپانیایەکی کۆریای باشوورەوە بەرھەم ھێنراوە، نزیکەی 30 ملیۆن بەکارھێنەری ھەیە، یارییەکە باسی ژمارەیەک بەکارھێنەر دەکات، کە لە شوێنێکی فراواندا بەدوای چەک و تەقەمەنیدا دەگەڕێن.

(د.عیرفان رەشید)  رایگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا (چوارشەممە 24-10-2018) کە لە سلێمانی بەڕێوەچوو، بڕیاردرا کە کارکردن بە یاری پەبجی حەرام بکرێت، ئەمەش لەبەرئەوەی ئەم یارییە بووەتە هۆی ئەوەی خەڵکانێکی زۆر بە تایبەت گەنجان بەمکارەوە سەرقاڵبن و کاتەکانی خۆیان بەفیڕۆبدەن.

له‌لایه‌كی تر (د. عیرفان شەریف) سەرۆکی لێژنەی فەتوای سلێمانی ڕایگەیاند: ” ئەمڕۆ لیژنەی فەتوا دەربارەی یاریی (پەبجی) کۆبوویەوە، بڕیاری ئەوەماندا کە ئەو یارییە حەرام نییە بەڵام بۆ ئەو کەسانە حەرامە کە ھەموو کاتەکانی خۆیان بۆ ئەو یارییە دەکوژن.

ڕوونیشی کردەوە، کە ناتوانین %100 ئەو یارییە حەرام بکەن، بەڵام ئەگەر خوێندکارێک ئەو یارییە بکات و بێتە هۆی ئەوەی لە پڕۆسەی خوێندن دوای بخات، ئەوکاتە یارییەکە بۆ ئەو جۆرە کەسانە حەرامە”.

سەرۆکی لیژنەی فەتوای سلێمانی ئه‌وه‌شی بۆباسنیوز ئاشكرا كردوه‌، ئێمە زانیومانە بەھۆی یاریی (پەبجی) دوو خێزان لە یەکتری جیابوونەتەوە، بێگومان ھەر شتێک شیرازەی خێزان تێکبدات، یان پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکان کاڵ بکاتەوە، حەرامە و لە شەرعی ئیسلامدا ڕێگە پێدراو نییە”.

ش.ك

 

بابەتی دواتر

رابه‌ری گشتی لەگەڵ بەرپرس و ئەندامانی مەڵبەندی پێنجی چەمچەماڵ کۆبوەوە

بەرێز مامۆستا عیرفان علی عبدالعزیز رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی ئەمرۆ پێنج شەممە رێکەوتی ٢٠١٩/١١/١٤لەنوسینگەی تایبەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *