سه‌باحی توركی: پۆسته‌چیه خێرا كه ى دۆسێی كوشتنی خاشوقچی كێ بوو!

رۆژنامه‌ی سه‌باحی توركی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23/10/2018  بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ “كه‌سێكی دیكه‌ هاتووه‌ته‌ ناو دۆسێی كوشتنی جه‌مال خاشوقچی و رۆڵێكی سه‌ره‌كی له‌ پرسی كوشتنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ سعوودیه‌ هه‌بووه‌”.

رۆژنامه‌ توركییه‌كه‌ نوسیوویه‌تی: “ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا ئه‌لموزینی، رۆژی 28/9/2018 له‌ باڵه‌خانه‌ی كونسوڵخانه‌ی سعوودیه‌ بووه‌ له‌ ئیستانبوڵ،‌ كاتێك بۆ جاری یه‌كه‌م جه‌مال خاشوقچی بۆ وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌ی تایبه‌ت به‌ هاوسه‌رگیریی سه‌ردانی كردووه‌”.

پاش ئه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی سعوودیه‌ له‌ ئیستانبوڵ رۆژی 2/10/2018 بۆ راده‌ستكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كان بۆ‌ جه‌مال خاشوقچی دیاری ده‌كه‌ن، ئه‌حمه‌د ئه‌لموزینی رۆژی 29/9/2018 له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌بیحه‌ گۆكچه‌نی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ كاتژمێر 14:31 خوله‌ك ئیستانبوڵی جێهێشتووه‌.

سه‌باحی توركی ده‌ڵێ “پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سعوودیه‌، جێگری سه‌رۆكی هه‌واڵگری له‌ كارلادراو، ئه‌حمه‌د عه‌سیری بینیووه‌ و له‌بار‌ه‌ی هه‌وڵی گێڕانه‌وه‌ی جه‌مال خاشوقچی بۆ سعوودیه‌ گفتوگۆیان كردووه‌، دواتر ئه‌لمزوینی له‌ پلانی تیمێكی ئه‌منی كه‌ له‌ 15 كه‌س پێكهاتوون ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی 1/10/2018 ریاز جێبهێڵێت و بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئیستانبوڵ”.

كاتژمێر 13:00 ئه‌حمه‌د گه‌یشتووه‌ته‌وه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتوركی نێوده‌وڵه‌تی و پاشان به‌ره‌و باڵه‌خانه‌ی كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی رۆیشتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی زانیارییه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌ ئه‌منییه‌ بداته‌ محه‌مه‌د ئه‌لعوته‌یبی كونسوڵی سعوودیه‌ له‌ئیستانبوڵ.

له‌ شه‌وی دیارنه‌مانی خاشوقچی دا، كاتژمێر 12:31 له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتوركه‌وه‌ به‌ فڕۆكه‌یه‌كی جیاواز له‌وه‌ی تیمه‌ ئه‌منییه‌كه‌ ئیستانبوڵی جێهێشتووه‌.

رۆژنامه‌ی سه‌باح ده‌ڵێت “ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا ئه‌لمزێنی مێشكی پرۆسه‌كه‌یه‌، وه‌ك پۆسته‌چی خێرابووه‌ له‌نێوان وڵاته‌كه‌ی و كونسوڵخانه‌كه‌داو به‌ته‌نها ئه‌و زانیارییه‌كانی گواستووه‌ته‌وه‌ و زۆر دوور له‌ تیمه‌ 15 كه‌سییه‌ ئه‌منییه‌كه‌ به‌ وردی كاری خۆی كردووه‌.

ئه‌لموزینی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك رۆژی 1/10/2018 وێنه‌ی گیراوه‌و جانتایه‌كی ره‌شی گه‌وره‌شی پێیه‌و له وينه كان ده رده كه ويت.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ سێ شەممە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان نرخی دراوه‌ جیهانیه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ 100 دۆلاری ئەمریکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *