‌ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌

ئاگرێكی لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەوتووەتەوە و تا ئێستاش کۆنترۆڵنەکراوە و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنین.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و ئاگره‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ كاتژمێر 4ی به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، کەوتووەتەوە و تیمەکانیش تا ئێستا سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنین، به‌ڵام كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر راگەیاند: تیمەکانیان سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن، بەڵام تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

لە بارەی زیانەکانەوە وتی: “دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە زیانەکان ئاشکرا دەکەین”

بابەتی دواتر

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟….لیلی علی عبدالعزیز….سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *