سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق جێگری نابێت

عادڵ عه‌بدولمه‌هدی ڕایگه‌یاند که‌ پۆستی جێگرانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌.
عادڵ عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی عێراق له‌ وتارێکی له‌ په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته‌ وتی: ده‌سه‌ڵات بۆ خزمه‌تی گه‌له‌ و له‌م ماوه‌یه‌دا گه‌شتی هیچ وڵاتێکی ده‌ره‌وه‌ ناکه‌م تا به‌رنامه‌کانی حکومه‌ت به‌ باشترین شێواز جێبه‌جێ بکرێت.
ناوبراو ڕایگه‌یاند که‌ پۆستی جێگرانی سه‌رۆک وه‌زیران هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌.
وتیشی: ڕێگری له‌ هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێکی نێوده‌وڵه‌تی ده‌که‌ین.

بابەتی دواتر

كەشناسی هۆشداریی دەداتە ھاووڵاتی و شوفێران

كەشناسی ھۆشداری دەداتە ھاووڵاتیان و شوفێران كە ماوەی دوو رۆژ بەتایبەتی لەكاتەكانی بەرەبەیانی لە رێگاكانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *