‌كاره‌بای سلێمانی ئاگادارییه‌كی به‌ په‌له‌ی بڵاوكرده‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی له‌ ئاگادارییه‌كی به‌ په‌له‌دا رایگه‌یاند، هه‌ڵمه‌تێكی فراوانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ و ئاشكراكردنی حاڵه‌كانی سه‌رپێچی له‌سه‌ر كاره‌بای نیشتمانی ده‌ستپێكردووه‌ و سزای تووندی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ده‌ن كه‌ ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجام دابێت.

له‌ ئاگادارییه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی هاتووه‌: “ئاگاداری گشت هاوبه‌شانی‌ كاره‌بای‌ بازرگانی‌، پیشه‌سازیی، كشتوكاڵی‌ و ماڵان ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ لیژنه‌كانی سه‌رپێچی و به‌دواداچوون له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كاره‌بای‌، هه‌ڵمه‌تێكی فراوان و ورد له‌ناوشار و ده‌ره‌وه‌ی شار و شارۆچكه‌كان ئه‌نجامده‌دات، به‌مه‌به‌ستی‌ دۆزینه‌وه‌ و ئاشكراكردنی‌ حاڵه‌ته‌كانی‌ ده‌ستكاریكردنی‌ پێوه‌ره‌كانی‌ كاره‌با و هه‌ر سه‌رپێچییه‌كی‌ نایاسایی بۆ سه‌ر تۆڕه‌كانی‌ كاره‌بای‌ و سزادانی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ ئه‌و كاره‌یان كردوه‌”.

ده‌شڵێت: “له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌و كه‌سانه‌ ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌ستكاری پێوه‌ری كاره‌با یان خه‌ر پێچییه‌كیان كردووه‌، له‌ ئه‌مڕۆ وه‌ تا 1ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، به‌ په‌له‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئاگاداربكه‌نه‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر لیژنه‌كان ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ بگرێت، جگه‌ له‌سزا دارایی، تقدیر صرفیاتی ساڵانی رابردوویان بۆ ده‌كرێت و رێكاری‌ توندی‌ یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر”.

ده‌شڵێت: “هه‌ر هاووڵاتیه‌ك ئاگادارمان بكاته‌وه‌ له‌بوونی‌ سه‌رپێچی و زیاده‌ڕه‌وی‌ بۆ سه‌ر تۆڕه‌كانی‌ كاره‌با، به‌پێی یاسا پاداشت ده‌كرێت و ناویشی پارێزراو ده‌بێت”.

بابەتی دواتر

سەرۆک وەزیرانی داوای”لە بەکارخستن و دۆزینەوەی هەلی کاردا زیاتر گرنگی بە لاوانی هەرێمی کوردستان بدەن” لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتدا

ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *