برێت مه‌كگۆرك، پیرۆزبایی له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق كرد

دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به‌خشییه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی و 14 وه‌زیری حكوومه‌ته‌كه‌ی، به‌ڵام هێشتا 8 وه‌زیری كابینه‌كه‌ به‌هۆی بوونی ناڕه‌زایی هه‌ندێك لایه‌ن له‌ كاندیدكردنیان ماوه‌ته‌وه‌و متمانه‌یان پێنه‌دراوه‌.

برێت مه‌كگۆرك، نێردراوی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له‌ تویته‌ره‌وه‌ دوو تویتی له‌وباره‌یه‌وه‌ كرد و نووسی: “پیرۆزبایی له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی متمانه‌پێدان و سوێندخواردنی له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ 14 وه‌زیری حكوومه‌ته‌كه‌یدا”.

مه‌كگۆرك 4 له‌ وه‌زیره‌ نوێیه‌كان به‌ تایبه‌ت و جیاواز بۆ هاوكاریكردنی عێراق ناوده‌بات، وه‌ك سامر غه‌زبان وه‌زیری نه‌وت، لوئه‌ی خه‌تیب، وه‌زیری كاره‌با، فوئاد حسێن وه‌زیری دارایی و محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌، تا هاوكاری چاره‌سه‌ربوون و چاكبوونه‌وه‌ی خێرای عێراق بكه‌ن”.

ش.ك

بابەتی دواتر

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟….لیلی علی عبدالعزیز….سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *