‌کەناڵی عێراقیيەی کوردی دەستی بە پەخشکرد

کەناڵی عێراقیەی کوردی کە ڕاگەیاندنی فەرمیی حکومەتی عێراقە دەستی بە پەخشکرد.

شەوی دوێنێ پێنجشەمە ٢٥ی تشرینی یەکەم لە مەراسیمێکی تایبەتدا کە چەندین پەرلەمانتار و ڕاگەیاندنکار و سیاسەتمەدر ئامادەبوون پەخشی کەناڵی عێراقیەی کوردیی دەستیپێکرد.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر بەشی کوردی کەناڵی عەرەبییە هەبوو کە ڕۆژانە چوار کاتژمێر بە کورردی پەخشی دەکرد.

دوای ئەوەی لە مەراسیمەکەدا پەخشی کەنالە کوردیەکە دەستیپێکرد ئێستا ڕۆژانە ١٢ کاتژمێر بە کوردی هەواڵ و بەرنامە بڵاودەکاتەوە.

ئەوەش پشتبەستە بە دەستوری عێراق کە زمانی كوردی بە دووەم زمانی فه‌رمی‌ له‌عێراق ناساندووە.

کەناڵی عێراقیە ڕاگەیاندنی فەرمیی حکومەتی عێراقە و لە ساڵی 2003 لەسەردەمی ئەنجومەنی حوکمدا و بە چاودێری ئەمریکیەکان دامەزراوە و سەر بە وەزارەتی ڕاگەیاندنی عێراقە.

بابەتی دواتر

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟….لیلی علی عبدالعزیز….سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *