‌له‌سه‌ر دابه‌شكردنی‌ نه‌وتی‌ سپی‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ هه‌فتانه‌  720 به‌رمیل نه‌وتی سپی بۆ سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌نێردرێت كه‌ رۆژانه‌ی‌ سێشه‌ممه‌ دابه‌شده‌كرێت.
له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه‌ “بۆ زانیاری هاووڵاتیانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، له‌ ئێستادا له‌ لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه‌ هه‌فتانه‌ 720 به‌رمیل نه‌وتی سپی بۆ سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌نێردرێت”.
ده‌aڵێت: “رۆژانی سێشه‌ممه‌ به‌پێی گه‌ڕه‌ك و له‌ڕێگه‌ی موختاری گه‌ڕه‌كه‌وه‌ نه‌وته‌كه‌ دابه‌شده‌كرێت، واتا موختار ئه‌و هاوڵاتیانه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌یانه‌”.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ “نه‌وته‌كه‌ به‌ كارتی زیره‌ك دابه‌شده‌كرێت و بڕی یه‌ك به‌رمیل به‌رانبه‌ر  51000 دیناره‌”.

نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیان ده‌شڵێت: “هه‌وڵه‌كانمان چڕكردۆته‌وه‌ بۆ زیادكردنی بڕی نه‌وتی هاتوو، له‌گه‌ڵ زیادبوونی بڕه‌كه‌ی رۆژانی دابه‌شكردنی زیاد ده‌كه‌ین”.
راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ “له‌ ئێستادا ته‌نها له‌ ناو سه‌نته‌ری كه‌لار و له‌و گه‌ره‌كانه‌ دابه‌شده‌كرێت كه‌ ساڵی ڕابردوو نه‌وتیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له‌ كفری و سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی تر دابه‌شده‌كرێت”.

بابەتی دواتر

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟….لیلی علی عبدالعزیز….سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *