مێركڵ بۆ پاشای سعودییە دەبێت بەتەواوەتی ئەو ڕووداوانە ڕوون بكرێنەوە

لەمیانەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا (ئەنجێلا مێركڵ)لەگەڵ پاشای سعودییە سەركۆنەی كوشتنی ڕۆژنامەنووس جەمان خاشقچی كردو بەڵێنیدا وەكو وەڵامدانەوەیەك ڕێوشوێنی گونجاو بگرێتەبەر.

هەروەها (ئەنجێلا مێركڵ) وتیشی : دەبێت بەتەواوەتی ئەو ڕووداوانە ڕوون بكرێنەوە كە ڕوویانداوە.

لە بەیاننامەیەك ئۆفیسی ڕاوێژكاری ئەڵمانیادا هاتووە، دەڵێت، ڕاوێژكار داوای لە ڕیاز كردووە گەرەنتی ئەوە بكات كە لێكۆڵینەوەیەكی خێراو ڕاستگۆیانەو باوەڕپێكراو ئەنجام بدەن، هەروەها جەختیشی لەوە كردەوە پێویستە سزای ئەو كەسانە بدرێت كە بەرپرسن لەم كارە نامروفانه يه.

ش.ك

بابەتی دواتر

سەرۆک وەزیرانی داوای”لە بەکارخستن و دۆزینەوەی هەلی کاردا زیاتر گرنگی بە لاوانی هەرێمی کوردستان بدەن” لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتدا

ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *