بەهۆی خواردنەوەی مەی ساڵانه‌ زیاتر لە 3 ملیۆن كەس ده مرن

 

 زیاتر لە 3 ملیۆن كەس بەهۆی خواردنەوەی مەی ساڵانه‌ گیانیان لەدەست ده‌ده‌ن ، ئه وه وته ى رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، واتە لەهەر 20 مردنێك لەجیهاندا كەسێك بەخواردنەوەی مەی دەمرێت.
رێكخراوەكەی سەربە نەتەوەیەكگرتوەكان دەشڵێت: زیاتر لە 3بۆ 4 ی گیان لەدەستدانەكان لەنێوان پیاواندایە. سەرباری بەڵگەكان بە بوونی مەترسی لەسەر تەندروستی، پێشبینی دەكرێت رێژەی خواردنەوەی مەی لە10 ساڵی داهاتوودا بەرزبێتەوە.
تیدرۆس ئەدهانۆ بەرێوەبەری گشتی رێكخراوەی تەندروستی جیهانی لەڕاپۆرتێكدا وتی ” كاتی ئەوە هاتوە هەوڵەكان زیاتركەین بۆ نەهێشتنی ئەم هەڕەشە مەترسیدارە بۆ كۆمەڵگا. ژمارەی زۆر لە خەڵكی و خێزانەكانیان و كۆمەڵگەكان بەدەست شێوەی زیان بەخشی خواردنەوەی مەیەوە گرفتیان هەیە”.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە “راپۆرتی دۆخی جیهان دەربارەی مەی و تەندروستی لەساڵی 2018دا” دەڵێت، نزیكەی 237 ملێۆن پیاو و 46 ملیۆن ئافرەت لەسەرئاستی جیهان مەی دەخۆنەوە بەشێویەكی زۆر یاخوود زیانبەخش، سەرباری كەمبونەوەی خواردنەوەی لەساڵی 2010ەوە بەڕێژەی نزیكەی 10% زیاتر خواردنەوی مەی لەسەرئاستی جیهان لە ئەوروپادایە.
خواردنەەی مەی زیاتر لە ئەوروپا و ئەمریكادا باوە، هەروەها پشێوەیەكانی لەئاكامی مەی خواردنەوە تووشی مرۆڤ دەبێت زیاتر لەوڵاتە دەوڵەمەندەكاندا بڵاوە.

ش.ك

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *