نەوزاد هادی: خاوەن دوكانەكان دەتوانن دوكانەكانیان نۆژەن بكەنەوە

نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر سەردانی بازاڕی لەنگەی ھەولێری کرد و بە خاوەن دوکانەکانی راگەیاند، دەتوانن ھەر لە ئێستاوە دوکانەکانیان چاک بکەنەوە و حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش خزمەتگوزارییەکانیان بۆ دابین دەکات.

ئەمرۆ شەممە 27ی تشرینی یەکەمی 2018، نەوزاد ھادی، پارێزگاری هه‌ولێر، سەردانی بازاری لەنگەی ھەولێری کرد و بە خاوەن دوکانەکانی راگەیاند، ھەر لەئێستاوە دەتوانن دوکانەکانیان چاک بکەنەوە ئەوانیش وەک حکومەتی ھەرێم ئاو و ئاوەرۆ و کارەبا و خزمەتگوزارییەکانی تریان بۆ دابین دەکەن.

نەوزاد ھادی ئەوەشی رەتکردەوە، لە شوێنی بازاری لەنگەی ھەولێر پرۆژەی تر دروست بکرێت.

بابەتی دواتر

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟….لیلی علی عبدالعزیز….سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *