لقی وەزارەتی كۆچ وکۆچبەرانی عێراق لە پارێزگای هەڵەبجە دەكرێتەوە

نوسینگەی رۆژنامەوانی وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، بڵاویكردەوە بە فەرمانی دكتۆر دەرباز محەمەد، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، لقی وەزارەته كه لە پارێزگای هەڵەبجە دەكرێتەوە.

 

ئاماژە بەوەشكراوە، لە ئێستادا ئامادەكارییەكان بۆ كردنەوەی ئەو لقە لەو پارێزگایە دەستیان پێكردوە و به ریز باقی محەمەد بابالە، وەك بەرپرسی ئەو لقە دەستنیشانكراوە. کردنەوەی ئەو لقەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە پارێزگای هەڵەبجە لەچوارچێوەی هەوڵەکانە بۆ کار ئاسانی بۆ ئاوارەکانی ئەو ناوچەیەو کردنەوەی دامو دەزگافەرمییەکانە لە و پارێزگایە.

لە پارێزگای هەڵەبجە نزیكەی 700 خێزان ئاوارەی عەرەب هەیە.

بابەتی دواتر

خۆپیشانده‌رانی عیراق سوورن له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌ ناڕه‌زایه‌تی

سه‌ره‌ڕای به‌كارهێنانی توندوتیژی و زه‌بر بۆ كۆتاییهێنان به‌ خۆپیشاندانه‌كان، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران له‌ به‌غدا به‌رده‌وامن له‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *