‌باری نائاسایی ڕاگەیەنرا و پاریزگاری سلێمانیش ئامادەی هەماهەنگییە

شارەوانی بناری قەندیل بەهۆی ئەو لافاوە زۆرەی کە لە ناوچەکە ڕویداوە باری نائاسایی ڕاگەیاند و پارێزگاری سلێمانیش ئامادەیی خۆی پیشاندا بۆ هاوکاریکردنی ئیدارەی ڕاپەڕین.

لە ڕاگەیەنراوێکدا شارەوانی بناری قەندیل باری نائاسایی ڕاگەیاند کە خۆی بە (ڕەوشی ئاوارتە) ناوی بردووە و هۆکارەکەی گەڕاندوەتەوە بۆ ئەو لافاوەی کە لە ناوچەکە بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە ڕویداوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا شارەوانی بناری قەندیل داوای هاوکاری لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە.

هەر ئەمڕۆ و دوای ڕاگەیاندنی باری نائاسایی لە بناری قەندیل، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند پارێزگای سلێمانی ئامادەی هەموو جۆرە هەماهەنگی و هاوکارییەکە بۆ ئیدارەی ڕاپەڕین.

بابەتی دواتر

سەرۆک وەزیرانی داوای”لە بەکارخستن و دۆزینەوەی هەلی کاردا زیاتر گرنگی بە لاوانی هەرێمی کوردستان بدەن” لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتدا

ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *