یه‌كێتی له‌ كابینه‌ی نویدا داواى يه كێك له و دوو پۆسته ى هه‌رێم ده كات

به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی (ته‌حسین نامیق) له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی “به‌غداد ئه‌لیه‌وم” راگه‌یاند، “یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هه‌وڵ ده‌دات پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان یانیش جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ كابینه‌ی نویدا به‌ده‌ست بهێنێت، به‌وه‌ی یه‌كێتی دووه‌م براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستانه‌”.

هه روه ها وتی: “یه‌كێتی چاوه‌ڕێی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌رێم، كه‌ پێشبینی ده‌كرێت له‌ كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو په‌سه‌ند بكرێن، دواتریش ده‌ست به‌ قۆناغی نوێی گفتوگۆ و دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌ ده‌كرێت، به‌دیاریكراویش له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆئه‌وه‌ی پۆست و وه‌زاره‌ته‌كان یه‌كلایی بكرێنه‌وه‌”.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن سووربوون له‌سه‌ر به‌شدارینه‌كردن له‌ كابینه‌ی نویی حكوومه‌ت، ئه‌وا پۆسته‌كان له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی دابه‌ش ده‌كرێن، وێڕای به‌شداریكردنی پێكهاته‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم له‌ حكوومه‌تدا، هه‌موو ئه‌مانه‌ گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت”.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

سەرۆک وەزیرانی داوای”لە بەکارخستن و دۆزینەوەی هەلی کاردا زیاتر گرنگی بە لاوانی هەرێمی کوردستان بدەن” لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتدا

ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *