لە سلێمانی فڕنێكی سەمون بەهۆی جرج و مشكەوە داخرا

به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونی به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان سه‌مونخانه‌یه‌ك به‌ناوی عه‌فرین داده‌خه‌ن و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت: “شوێنه‌كه‌ هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی تیادا نییه”.

گۆران قادر، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونی به‌مه‌رج و رێنمایه‌كانی كاركردن به‌ گشتی و به‌تایبه‌ت ته‌ندروستی، لیژنه‌ی نانه‌واخانه‌ی قایمقامیه‌ت فڕنی سه‌مونی (عه‌فرین) له‌ گه‌ڕه‌كی زێڕینۆك داخرا.

وتیشی: “له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌ بۆ شوێنه‌كه‌ و پشكنین بۆ كه‌لوپه‌ل و پێداویستیه‌كانی دروستكردنی سه‌مون، ده‌ركه‌وتوه‌ پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی نیه‌ و شوێنه‌كه‌ شیاو نیه‌ بۆ سه‌مونخانه‌، هه‌بونی قرتێنه‌ركان (جرج و مشك) له‌ شوێنه‌كه‌ و بو‌نی پیساییه‌كی زۆری قرتێنه‌ركان له‌ تاوڵه‌ی سه‌مونه‌كان، یه‌كێكی تره‌ له‌ كه‌مته‌رخه‌می خاوه‌ن شوێنه‌كه‌، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی به‌تانی بۆ داپۆشینی سه‌مونه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست رێگه‌ پێنه‌دراوه‌”.

گۆران قادر روونیشركرده‌وه‌: “لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌رده‌وام سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ی خواردن و خواردنه‌وه ده‌فرۆشن، ده‌كه‌ن بۆیه‌ پێویسته‌ پابه‌ندی سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی ته‌نردوستی بن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێنه‌وه‌ كه‌ سزاكان له‌‌ غه‌رامه‌ كردن تا رووبه‌رووكردنه‌وه‌ی دادگا خۆی ده‌بینێته‌وه‌”.

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی فڕنی سه‌مونی عه‌فرین داخراوه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه‌.

28102018944828951_1560114334134048_3776182577182801920_n

بابەتی دواتر

سەرۆک وەزیرانی داوای”لە بەکارخستن و دۆزینەوەی هەلی کاردا زیاتر گرنگی بە لاوانی هەرێمی کوردستان بدەن” لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتدا

ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *