سبەی دادگا بڕیار ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەکان دەدات

بڕیارە سبەینێ دووشەممە (٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨) دادگا بڕیار لەسەر پەسەندکردن یا نەکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بدات کە ٣٠ ئەیلولی رابردوو بەڕێوەچوو.

شێروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان راگەیاند، پەیوەندی بە ئەنجومەنی دادوەری هەرێمەوە کردووە و پێیڕاگەیەنراوە کاری جددی کراوە بۆ ئەوەی سبەینێ ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەند بکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، دوای ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە لەلایەن ئەنجومەنی دادوەرییەوە پەسەند کرا، دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجومەنی کۆمسیاران بۆئەوەی ئەوان بە نوسراوی فەرمی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانی بکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە ٧ی مانگی داهاتوو یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێبکات و پەرلەمانتاران سوێندی یاسایی بخۆن بۆ ئەوەی کوردستان نەکەوێتە ناو فەراغی یاساییەوە.

سەبارەت بە ژمارەی سکاڵا و تانەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و چۆنیەتی یەکلاییکردنەوەیان، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ژمارە و داتاکان لای ئەوان نییە بەڵام بەپێی زانیارییەکانیان زۆربەی قەوارە سیاسییەکانی هەرێم تانەیان لە بڕیاری ئەنجومەنی کۆمسیاران داوە.

بابەتی دواتر

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟….لیلی علی عبدالعزیز….سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *