هیچ هه‌ولێك بۆ هه‌رزانكردنی نرخی به‌نزین له‌ ئارادا نییه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌نزین پرسێكی بازرگانییه‌ بۆیه‌ ناتوانن هیچ ده‌ستوه‌ردانێك بكه‌ن له‌ دابه‌زاندنی نرخه‌كه‌یدا، ده‌شڵێت: “به‌غدا ته‌نیا له‌ ناردنی نه‌وتی سپی هاوكاریمان ده‌كات”.

سۆران غه‌فور، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی راگه‌یاند: له‌ سلێمانی تا راده‌یه‌ك نرخی به‌نزین جێگیری به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، به‌جۆرێك لیترێك به‌نزینی نۆرماڵ به‌ 740 دیناره‌، محه‌سه‌ن به‌ 825 دیناره‌ و سۆپه‌ر به‌ 900 دیناره‌.

وتیشی: “به‌هۆی ئه‌وه‌ی پرسی به‌نزین بازرگانییه‌و بازاڕی ئازاده‌، ئێمه‌ ناتوانین ده‌ستوه‌ردان له‌ نرخه‌كاندا بكه‌ین، ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ چاودێری كوالێتیه‌كه‌ی بكه‌ین و نه‌یه‌ڵین به‌نزینی خراپ بردێته‌ شۆفێران”.

روونیشیكرده‌وه‌: به‌غدا له‌ ئێستادا ته‌نیا به‌ دابینكردنی بڕێكی كه‌م نه‌وتی سپی هاوكارییان ده‌كات، كه‌ رۆژانه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ ناردنی و ئه‌وانیش له‌ دابه‌شی ده‌كه‌ن.

 

بابەتی دواتر

خۆپیشانده‌رانی عیراق سوورن له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌ ناڕه‌زایه‌تی

سه‌ره‌ڕای به‌كارهێنانی توندوتیژی و زه‌بر بۆ كۆتاییهێنان به‌ خۆپیشاندانه‌كان، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران له‌ به‌غدا به‌رده‌وامن له‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *