تائێستا وه‌زاره‌تی دارایی داوای ئاماده‌كردنی لیستی مووچه‌ی پێنج مانگی ئه‌مساڵی له گه‌نجینه‌كانی هه‌رێم نه‌كردوه، هیچ بڕیارێكیش بۆ پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌ی سێ مانگی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران نییه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یاند: وه‌زاره‌تی دارایی هیچ نووسراوێكی بۆ گه‌نجینه‌كانی هه‌رێم نه‌كردوه، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی لیستی مووچه‌ی مانگه‌كانی (8، 9، 10، 11، 12)ی ئه‌مساڵ و ئه‌وه‌ی له ژماره‌یه‌ك میدیا‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باسده‌كرێن دووره له راستییه‌وه.
راشیگه‌یاند: تائێستا وه‌زاره‌تی دارایی هیچ بڕیارێكی نه‌داوه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی مووچه‌ی چه‌ند مانگێكی ساڵی 2018 پاشه‌كه‌وت بكرێت.
روونیشیكرده‌وه: پێده‌چێت هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو، ئه‌و مووچانه‌ی كه له ئه‌مساڵدا ناتوانرێت دابه‌شبكرێن، له‌ساڵی داهاتوو درێژه به دابه‌شكردنیان بدرێت، به‌و واتایه‌ی پاشه‌كه‌وت ناكرێن و له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2019 مووچه‌ی مانگه‌كانی كۆتایی 2018 دابه‌شبكرێن.
به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی كه ئێستا مانگانه وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم بۆ مووچه په‌یڕه‌وی ده‌كات، له رۆژی 5ی 11ی 2018، ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 8ی ئه‌مساڵ ده‌كرێت و له رۆژی 5ی 12یش، دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی نۆ ده‌ستپێده‌كات، به‌و واتایه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی (10، 11، 12)ی ئه‌مساڵ نادیاره‌و نازانرێت پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت یان له‌ساڵی داهاتوو ده‌درێن.