هیچ بڕیارێك نەدراوە بۆ داواكردنی لیستی مووچە

لە میدیاكان وا بڵاوكراوەتەوە وەزارەتی دارایی و ئابوری داوای لیستی مووچەی مانگەكانی 8 و 9 و 10 و 11 و 12ی كردووە و دەیەوێت مووچەی سێ مانگی كۆتایی ساڵ پاشەكەوت بكات.

لەوبارەdەوە دواڕۆژ لەزاری سەرچاوەیەكی بەرپرس لە حكومەتی هەرێمەوە بڵاویكردۆتەوە، “تاوەكو ئێستا هیچ بڕیارێك نەدراوە بۆ داواكردنی لیستی مووچەو هیچ شتێكیش نییە لەسەر پاشەكەوتكردنی مووچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵی 2018”.

ئاماژەی بەوەشكرد: هێشتا زووە حكومەت لەو بارەیەوە قسە بكات، بێگومان لە كۆتایی ئەمساڵدا بڕیاری پێویستی لێدەدەین ئایا دابەشكردنی مووچەی ئەو مانگانە بەردەوام بێت یان پاشەكەوت بكرێت و حكومەت لە ساڵی نوێوە لە مووچەی مانگی یەكەوە دەستپێبكات.
ش.ك

بابەتی دواتر

كۆیە: كات بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دیاریكرا

قائیمقامیەتی قەزای كۆیە، لە ئاگادارینامەیەكدا، ڕایدەگەیەنێت، لەبەر سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ، لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *