ئەندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق فەرمانی گرتن بۆ خۆی و مێردەکەی دەرچووە

بەھۆی بەکارهێنانى چەکی بێ ڕەسید فەرمانی گرتن بۆ خۆی و مێردەکەی دەرچووە ، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی هه‌واڵه‌كه‌ پشت راست ده‌كاته‌وه‌.
( سەرکەوت ئەحمەد )وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: لەسەر سکاڵای ھاوڵاتییەکی سلێمانی، دادگای سلێمانی بە مادەی (٤٥٩)ی یاسای سزادانی عێراقی، بڕیاری گرتنی بۆ ئەمیرە کەریم حەمەلاو، ئەندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لەسەر لیستی پارتی، دەرکردوە.

وته‌بێژه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، بە تۆمەتی بەکارهێنانى چەکی بێ ڕەسید و فێڵکردن لە ھاوڵاتییەک، فەرمانی گرتن بۆ پەرلەمانتارەکەی پێشووی پارتی دەرچووە، بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕیارەکە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار، نوسراوێکیان ئاراستەی پۆلیسی ھەولێر کردووە، چونکە ناوبراو دانیشتووی شاری ھەولێرە.
ش.ك

بابەتی دواتر

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟….لیلی علی عبدالعزیز….سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *