ـ جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی سلێمانی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی کوردستان، دیار نەسرەدین :"لە ماوەی کەمتر لە ١٨ کاتژمێری کارکردن توانرا کاری وەرگرتنەوە و وردبینی کردنی ھەموو فۆڕم و سندووقەکانى دەنگدان لە سلێمانی بکرێت کە ژمارەیان دوو ھەزار و ٣٠٦ سندووقە و پڕۆسەکە بە کۆتاييھات". ( Feriq Fereç - ئاژانسی ئانادۆڵو )

‌ئەنجومەنی دادوەریی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەسەندکرد

ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی پەسەندکرد، ئەوە دوا بڕیارە لەبارەی ئەنجامەکان و شایەنی تانەلێدان نییە.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ڕاگەیاند “ئەمڕۆ ئەنجومەنی دادوەریی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی پەسەندکردووە”.

ئاماژەی بەوەش کرد “ئەنجومەنی دادوەری بەو تانانەدا چووەتەوە کە لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە ئاراستەی کرابوون و پاشان ئەنجامەکانی پەسەند کردووە”.
وتیشی “ئێستا ئەنجامی هەڵبژاردن نێردراوەتەوە بۆ کۆمسیۆن و کاری پێ دەکرێت و پەرلەمانی نوێ دەتوانێت کۆبونەوەی خۆی ئەنجام بدات”.

سەرچاوەکە ڕونیشیکردەوە ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی دادوەری بڕیاری کۆتاییە و بەهیچ شێوەیەک شایەنی پێداچوونەوە و تانەلێدان نییە.

بابەتی دواتر

كۆیە: كات بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دیاریكرا

قائیمقامیەتی قەزای كۆیە، لە ئاگادارینامەیەكدا، ڕایدەگەیەنێت، لەبەر سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ، لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *