(هەسەدە) بە درێژایی (30) كیلۆمەتر پاشەكشەیان كرد

كەناڵی مەیادین بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ هێزەكانی سوپای سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی فورات لە هێڵێك بە درێژایی (30) كیلۆمەتر پاشەكشەیان كردووە.
بەپێی زانیارییەكان، تۆپخانەكانی سوپای عێراق ئەو هێڵە (30) كیلۆمەترییەی كە هەسەدە پاشەكشێی لێ كردووە پڕ كردۆتەوە.

ئاماژەی بەوەش دراوە، كە بەرپرسانی ئاسایشی عێراق وایان لێكداوەتەوە كە لایەنی ئەمریكی دەستی داوەتە تەكتیكی بە ئەنقەست بۆ ئەوەی داعش بە جوانی خۆی دەرخات، دۆخی مەیدانی پێویستی بە تۆكمەكردنی هێزی زەمینی و ئاسمانی بۆ پێكدادانێكی بە پەلەو بەمزووانەیە.
ش.ك

بابەتی دواتر

دژی کەمبونەوەی کارەبا لە پینجوێن خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت

دژی کەمبونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی هاوڵاتیانی قەزای پێنجوێن گردبوونەوە و ڕایانگەیاند، چەند رۆژێکە کارەبای نیشتیمانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *