هاووڵاتیانی لە كڕینی هەنگوینێكی مەترسیدار ئاگادار دەكرێنەوە

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان له‌ هه‌بونی جۆره‌ هه‌نگوینێك ده‌كاته‌وه‌ كه‌ نازانرێت له‌ چی دروستكراوه‌ و زیانی بۆ سه‌رته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌.

ده‌روێش فه‌ره‌ج، ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵا له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌كانی ناوبازاڕ جۆره‌ هه‌نگوینێك ده‌فرۆشرێت كه‌ به‌شێوه‌ی قاچاغ هاورده‌ كراوه‌ و نازانرێت له‌ چی دروستكراوه‌.

وتیشی: “ئه‌و پێكهاته‌ی هه‌نگوینی ساخی لێ دروست بوه‌، توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ بۆماوه‌یه‌كی زۆر عه‌مبار بكرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گۆڕانكاریه‌كی به‌سه‌ردا بێت یان تێكبچێت، یان له‌كاتی خواردنیدا مەترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست بكات”.

روونیشیكرده‌وه‌: به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌و هه‌نگوینه‌ی كە ساغ نەبێت و شه‌كرێكی زۆر له‌ پێكهاته‌كه‌یدا هه‌بێت‌ توانای تێكچونی كه‌مه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی شه‌كر ماده‌یه‌كی پاراستنه‌.

روونیشیكرده‌وه‌: ئه‌و هه‌نگوینه‌ی له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌ و ده‌ستگێره‌كان ده‌یفرۆشن، كه‌ڕو ده‌كات و پاش هه‌فته‌یه‌ك كه‌ڕوه‌كه‌ ده‌بێته‌ كرم و زیان بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌كات، ‌نازانرێت له‌ چ جۆره‌ ماده‌یه‌ك دروستكراوه‌ و له‌كاتی خواردنیدا پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشك بكرێت بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.

ده‌روێش فه‌ره‌ج، داوا له‌ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات له‌كاتی كڕین و بازاڕكردنه‌كانیان دڵنیا ببنه‌وه‌ له‌سه‌لامه‌تی ئه‌و خۆراكه‌ماددانه‌ی ده‌یكرن و به‌كاریده‌هێنن  هه‌روه‌ها له ‌هه‌بونی ئه‌و جۆره‌ هه‌نگوینه‌ له‌ رێی ژماره‌ی ( 07708677777) یاخود په‌یجی (قایمقامیه‌تی سلێمانی) لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

31102018907 44783433_415959932269958_2061458382228815872_n 31102018906 44761511_545227639255773_2887910158422245376_n 31102018905 44737940_629444134118875_1453251495121125376_n 31102018902 0244783433_415959932269958_2061458382228815872_ n

بابەتی دواتر

كرێکارێک لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا

كرێکارێک کە لە نەتەوەى عەرەبە لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *