‌ئەمڕۆ خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی بە کارەکانی دەهێنێت


ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆتا کۆبونەوەی خولی چوارەمی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت و لە دانیشتنەکەشدا کۆتایی بەم خولەی پەرلەمان دەهێنرێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەمە کۆتا دانیشتنی خولی چوارەمی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت.

لە ڕاگەیەنراوەکەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەماندا هاتووە “لە دانیشتنەکەدا کۆتایی دەهێنرێت بە کارەکانی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان”.

بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنەکە بەبۆنەی کۆتایی هاتنی خولی چوارەمی پەرلەمانەوە وتاری جێگری سەرۆکی پەرلەمان دەخوێرێتەوە.

لە خولی چوارەمدا، پەرلەمانی کوردستان توانیویەتی تەنها ٣٤ یاسا پەسەند و هەموار بکات

بابەتی دواتر

وەزیری كشتوكاڵ لەبارەی ساختەكردنی نوسراوێكی رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌ نووسراوێكی ساخته‌، كه‌ ئیمزای وه‌زیری كشتوكاڵی به‌ ساخته‌ خستووه‌ته‌ سه‌ر، هه‌وڵی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *