دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 8 ده‌ستپێده‌كات

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی هه‌شت ده‌كات، به‌رپرسێكی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: خشته‌ی پێدانی موچه‌ ناگۆڕێت و هه‌روه‌ك خۆیه‌تی، هه‌ر وه‌زاره‌تێك له‌ چ رۆژێكدا موچه‌ی وه‌رگرتووه‌، ئه‌م مانگه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌بێت.

بە گوێرەی زانیاریەكان رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 4ی 11ی 2018، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 8ی وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان ده‌كات.

له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه‌، په‌ری نوری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بودجه‌ له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یاند: خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ بۆ مانگی 8، ناگۆڕێت و هه‌روه‌ك خۆیه‌تی، هه‌ر وه‌زاره‌تێك له‌ چ رۆژێكدا موچه‌ی مانگی 7ی وه‌رگرتووه‌، ئه‌م مانگه‌ش هه‌رواده‌بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بڕیاری دابه‌شكردنی موچه‌، له‌ وه‌زاره‌تی دارایی نییه‌، به‌ڵكو لیژنه‌ی باڵای دارایی، كه‌ له‌ئجومه‌نی وه‌زیرانه‌ن بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *