(60) رۆژنامه‌نوس و چالاكوانی مه‌ده‌نی سكاڵایان له‌سه‌ر وه‌زیرێكی كورد هه يه

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌ نووسراوێكی فه‌رمى، داواى له‌ده‌سته‌ى لێپرسینه‌وه‌ و دادوه‌رى، كرد، لێپرسینه‌وه‌ له وه‌زیره‌ متمانه‌ پێدراوه‌كه‌ى كابینه‌ تازه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بكات .

دواى ئه‌وه‌ى، په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگى به‌ (14 ) وه‌زیری كابینه‌ى نوێی حكوومه‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی، دا، وه‌ هه‌شت وه‌زیر ماوه‌ ماتمانه‌ی ته‌واوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ده‌ست بهێنن” ناوی وه‌زیره‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلا نه‌بۆته‌وه‌.

له‌كۆی ئه‌م چوارده‌ وه‌زیره‌ی ماتمانه‌ی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ست هێناوه‌، ڕه‌خنه‌ له‌سه‌ر چه‌ند وه‌زیرێك دروست بوو، كه‌ گومان هه‌یه‌ پێشتر له‌ حزبى به‌عسدا به‌رپرسارێتییان هه‌بووه‌، له‌ هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌ (60) رۆژنامه‌نوس و چالاكوانی مه‌ده‌نی سكاڵایان له‌سه‌ر وه‌زیرێكی كورد له‌كابینه‌كه‌ی مه‌هدی هه‌بووه‌ ” تۆمه‌ت باریان كردوه تا (2003)كه‌سێكی به‌عسی بووه‌ .

ش.ك

بابەتی دواتر

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە

بە‌ڕێزان بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە سڵاوێكی گەرم.. بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *