رابەری رۆحی تاڵیبان كوژرا

پۆلیسی پاكستان بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ لەشاری ئیسلام ئابادی پاكستانی رابەری رۆحی بزووتنەوەی تاڵیبان بەچەقۆ لەنێو ماڵەكەی خۆی كوژراوە.

ئاژانسی جیۆی هه والى پاكستانی بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ هەینی (مەولانا سەمیع حەق) لەنێو ماڵەكەی خۆی بەچەند چەقۆیەك  رابەری رۆحی بزووتنەوەی تاڵیبان كوژراوە.

كوڕی مەولانا له وباره يه وه  رایگەیاندووە، باوكی ویستوویەتی بچێتە ڕیزی خۆپێشاندەران، بەڵام بەهۆی ئەوەی سەرجەم ڕێگە سەرەكییەكان گیرابوو، گەڕابوویەوە نێو ماڵەكەی، بەڵام دواتر هەر لەژوورەكەی خۆی بە چەند چەقۆیەك كوژراوە.

ش.ك

بابەتی دواتر

پۆلیسی‌ سلێمانی‌ دەست بەسەر دوو ئۆتۆمبێلی دزراودا دەگرێت

بەڕێوەبەری‌ بەشی‌ راگەیاندن‌ و پەیوەندییەکانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ دەستگیرکردن و دەستبەسەرکردنی دوو تۆمەتبار لەسەر دزینی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *