ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی: بازرگانیکردن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ زیادیکردووه‌

رائید زمناکۆ عومه‌ر، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی له‌ ناوه‌ندی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان له‌ماوه‌ی مانگه‌کانی نیسان تا کۆتایی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ چوار باندی دزینی ماڵان و رێگریکردن، له‌گه‌ڵ 12 كه‌سى دیكه‌ى به‌و تۆمه‌ته‌ ده‌ستگیركردووه‌.

ناوبراو وتيشي: له‌و ماوه‌یه‌دا (18) که‌سی دیکه‌یان به‌ تۆمه‌تی هه‌ڕه‌شه‌ و ته‌قه‌کردن و رفاندن ده‌ستگیرکردووه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماڵێک له‌ ناحیه‌ی شۆڕش که‌ بۆ کاری به‌دڕه‌وشتی و ده‌ستدرێژیکردنی سێکسی‌ بۆ سه‌ر منداڵان به‌کارده‌هێنرا، تاوانباره‌کانیان ده‌ستگیرکران و سه‌رجه‌میان به‌ بڕیاری دادوه‌ر به‌ندکراون.
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، به‌گوێره‌ی  ئاماره‌کانی به‌رده‌ستمان به‌کارهێنان و بازرگانیکردن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ زیادیکردووه‌، چونکه‌ گه‌نجان زیاتر روو له‌ به‌کارهێنانی ده‌که‌ن.

ش.ك

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *