ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاگرەکەی کالیفۆرنیادا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٥٠ کەس

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاگرەکەی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکادا گیانیان لەدەستداوە بۆ ٥٠ کەس بەرزبوویەوە.

کاربەدەستان ئاشکرایانکرد ئاگرەکە زۆرترین قوربانیی لە مێژووی ئاگرکەوتنەوەکانی ویلایەتەکەدا لێکەوتووەتەوە و بە هۆیەوە ٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و لانیکەم نۆ هەزار و ٢٠٠ بینا سووتاون.

پێنج هەزار و ٦٠٠ کارمەندی ئاگرکوژێنەوە بەمەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکە راسپێردراون.

لەنێو ئەو بینایانەی لە باشووری ویلایەتەکە سووتاون، خانووی هەریەک لە ئەکتەری سکۆتلەندی، گێرارد بەتڵەر، گۆرانیبێژ، مایڵی سایرەس، یاریزان، سکۆت بایۆ، دەرهێنەر، گیلەرمۆ دێل تۆرۆ، کیم کارداشیان، یاریزان، ئەلیسا میلانۆ و رەین ویڵسن بوونی هەیە.

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *