ڕەونەقی ئاهەنگەکانی مەولودی پێغەمبەر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت)و کاڵبونه‌وه‌ی سوننه‌ته‌کانی
لیلی علی
یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ربێت)له‌مانگی ڕبیع الاول ی هه‌رساڵێکدا به‌مه‌راسیم ومهولودخوێنی وئاهه‌نگی جۆراوجۆرلهزۆربهی شوێنه‌کانی دونیادادهکرێتهوهوههرجێگاش به‌پێی داب ونه‌ریتی تایبه‌ت به‌خۆی ئه‌م یادهبهرزڕادهگرێت ،کوردوستانی خۆشمان یه‌کێکه له‌و جیگایانه‌ی کهلهدێرزهمانهوهگرنگی پێ داوهوبه ئاهه‌نگ وڕازاندنه‌وه‌ی دوکان وشه‌قامه‌کان ونانوچێشت دروست کردن وبه‌خشینه‌وه‌ی شیرینی ده‌چنه پێشوازی ئه‌م مانگه‌و خۆشی خۆیان بۆله‌دایک بونی سه‌روه‌رمان فه‌خری کائنات ده‌رده‌بڕن ،که‌خوێندنه‌وه‌ی ژیاننامه‌ی پێغهمبهروهۆنینهوهی شیعروسهناخوانی و چڕینی سرودی جۆراوجۆرله شتهبهرجهستهکانی ئه‌م یادهن.
گه‌رچی یادی مه‌ولودی پیغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ربێت)نه‌له‌سه‌رده‌می خودی پێغه‌مبه‌ردا(درودی خوای له‌سه‌ربێت)کراوه‌ته‌وه ونهلهسهردهمی خولهفاو هاوه‌ڵان وتابعیندابهڵکوزۆرسهرچاوهئاماژه به‌وه‌ده‌که‌ن 300ساڵ دوای هیجره‌ت وهه‌ندێکیش ساڵی 700ی هیجری به‌ده‌ستپێکی هاتنه ئارای ئه‌م نهریتهدادهنێن وههرئهمهشهئهوڕاجیاوازییهزۆرهی لهنێوزانایاندالهمهڕدروستی ونادروستی ئه‌م یادهدروست کردووه کهههرلایهو به‌ڵگه‌ی خۆی ههیهلهسهری ،لێره‌دامن زۆرناچمهقوڵایی ئه‌م بابهتهههستیارهوهوئومێددهکهم ئه‌مه‌ی ده‌کرێت بچێته بابی ئه‌وفه‌رموده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ردرودی خوای له‌سه‌ربێت که‌ده‌فه‌رموێت (من سن سنة حسنة فله أجرهاوأجرمن عمل بها) نه‌ک ئه‌وه‌ی که بهبیدعهوله سوننه‌ت ده‌رچونی داده‌نێن.
گومان له‌وه‌دانییه که‌هه‌رچی بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی سه‌روه‌رمان پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ربێت )بکرێت هێشتا که‌مه که‌سێک خوای گه‌وره‌به(رحمةللعالمین)ناوی به‌رێت وکه‌سێک به‌له‌دایک بونی ئهوئوممهتێک له‌دایک ببێت وکه‌سێک خهمخۆروشافیع بێت بۆئوممهتهکهی وبه‌م ئایه‌ته پیرۆزه که‌پڕیه‌تی لهووشهومانای جوان وناوازه په‌روه‌ردگار وه‌سفی بکات که‌ده‌فه‌رموێت:(لقدجاءکم رسول من أنفسکم عزیزعلیه ماعنتم حریص علیکم بالمؤمنین رؤف رحیم) بێگومان شایسته‌ی ئه‌وه‌یه گیانی بۆبهخت بکه‌ی تابگاته ئه‌وه‌ی خۆشی بۆدهربڕیت وئاهه‌نگی بۆسازبکهیت ،وه‌ئه‌بێت پێش هه‌مو شتێک ئه‌وه‌بزانین که خۆشه‌ویستیمان بۆپێغهمبهردرودی خوای له‌سه‌ربێت شوێن که‌وتنیه‌تی هه‌روه‌ها گوێ ڕایه‌ڵی ومل که‌چی فه‌رمانه‌کانیه‌تی به‌ڵام بهداخهوهدهبینین لهناوموسوڵماناندا سوننه‌ته‌کانی کاڵبونهتهوهو هه‌مو ی له‌سه‌ر ئه‌م مه‌ولود گێڕانه چڕ کراوه‌ته‌وه وساڵبهساڵ زیاتر ڕه‌ونه‌قی پێده‌درێت ،له‌گه‌ڵ ئهوهشدائهوکاروکردهوانهی وه‌ک ئومه‌ت و شوێنکه‌وته‌ی ئه‌وزاته جیامان ده‌کاته‌وه له ئومه‌ته‌کانی تر خه‌ریکه ووردهووردهئاسهواری نامێنێت باپێش ئه‌م ئاهه‌نگانه وهاتنی مانگی مه‌ولود بزانین چهندهلهسوننهتهکانیمان زیندوکردۆتهوهوڕۆژانه لهکاروکردهوهمانداڕهنگ دهداتهوهئهوهی ئه‌و فه‌رمویه‌تی له درۆنه‌کردن وفێڵ نه‌کردن وحه‌رام نه‌خواردن ڕێزگرتن وگوێ ڕایه‌ڵی دایک وباوک وبه‌جێهێنانی سیله‌ی ڕه‌حم وخه‌مخۆری وبهتهنگهوهچونی موسوڵمانان‌و به‌خشینی ماڵ وسامان ،برایه‌تی وخۆشه‌ویستی ویه‌کڕیزی وشه‌ونخونی بۆسه‌رکه‌وتنی ئه‌م دینهوبهرپاکردنی دادپه‌روه‌ری ونهخواردنی هه‌ق ومافی که‌س وچهندههافهرمانی جوانی تر که‌گه‌ر ئیتاعه‌یان بکه‌ین چ ژنان چ پیاوان بیگومان به‌خته‌وه‌رترین که‌س وکۆمه‌ڵگه ده‌بین له‌ڕوی دونیا ،به‌داخه‌وه ته‌نانه‌ت له‌سیماو ڕواڵه‌تیشدا له ئومه‌تی ئهوناچین ئه‌وه‌تا ڕیش کهشیعاری موسوڵمانانه سوننه‌تی پێغهمبهرهبهمامۆستایانی ئاینی وبانگخوازهکانیشهوهنایبینین! چ جیاوازییه‌ک هه‌یه له‌ڕواڵه‌ت و سیما‌و جل وبه‌رگی گه‌نج و مناڵانمان له‌گه‌ڵ غه‌یره موسوڵمانه‌کاندا تاوه‌کو جیابکرێینهوهئهمه موسوڵمانهوشوێنکهتهی پێغه‌مبه‌ره ئه‌وه‌ش غیری موسوڵمانه؟!بێگومان گه‌ر به گشتی ته‌ماشابکه‌ین نه‌ک تاک وته‌را هیچ جیاکارییه‌ک نابینین .
بۆیه پێویسته پیش هه‌موشتێک ئیمه له‌خه‌می هینانهوهوزیندوکردنهوهی سوننه‌ته کرده‌یی وگوفتارییهکانیدابین وئه‌م مانگه بکه‌ینه ده‌سپێکێک بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌و تاساڵێکی تر‌و مه‌ولودێکی تر بزانین چه‌نده کارمان کردووه وچه‌نده سیمای ئیسلامی بهڕهفتارو گوفتارو ڕوواڵهتمانهوهدیاره تاوه‌کو ڕوومان بێت بڵێین ئومه‌تی ئه وزاتهین وله مهحشهرداکاتیک وهستاوهودهفهرموێت (أمتی أمتی ) سه‌ربه‌زانه وه‌ڵامی بده‌ینه‌وه.