سعودییە: دانى نا به تاوانه كه يدا

دواى ئه وه ى وتەبێژی داواكاری گشتی سعودییە ئاشكرای كرد، كە رۆژنامەنووسی ڕەخنەگری وڵاتەكەی لەنێو باڵەخانەی كونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە شاری ئیستەنبۆڵ كوژراوەو تەرمەكەی پارچە پارچە كراوە.

له و باره يه وه ماڵپەری نەشرە بڵاویكردۆتەوە، وتەبێژی داواكاری گشتی سعودییە ئاشكرای كردووە، كە رۆژنامەنووسی ڕەخنەگری عەرەبستان لە بارەگای كونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە شاری ئیستەنبۆڵ كوژراوەو دواتریش تەرمەكەی پارچە پارچە كراوەو براوه ته ده ره وه ى بيناى كونسوليه كه.

هه ر وه ها ئه وه شى ڕاگەیاند: كه (ئەحمەد عەسیری) جێگری پێشووی دەزگای هەواڵگری سعودی تیمێكی بۆ كوشتنی خاشقچی پێكهێناوە.

دواتر وتەبێژی داواكاری گشتی عەرەبستان لە درێژەدا وتی: (11) كەس لە دۆسیەی كوشتنی خاشقچی تێوەگلاون، تیمی ڕەوانە كراو بۆ ئیستەنبۆڵ بڕیار بووە خاشقچی بە گەڕانەوە بۆ عەرەبستان ڕازی بكەن، بەڵام توانای بردنە دەرەوەی ئەویان نەبووە.

ئەو بەرپرسە سعودییە ئاماژەی بەوەكرد، پێنج كەس لە هۆكارانی ئەو دۆسیەیە داوای سزای لە سێدارەدان كراوە، وتیشی: تەرمەكەی خاشقچی پاش پارچە پارچە كران و بردنە دەرەوەی لە بارەگای كونسوڵخانە ڕادەستی كەسێكی خۆجێی كراوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا: داواكاری گشتی خوازیاری لە سێدارەدرانی فەرماندەران و هۆكارانی كوشتنی خاشقچی بووە، لە ئێستاشدا (سعود قەحتانی) ڕاوێژكاری پێشووی دیوانی پاشایەتی مۆڵەتی دەرچوون لە وڵاتی لێ قەدەغەكراوەو لێپێچینەوەی لێ دەكرێت.

به لام توركيا به و دانبيدانانه و ليكولينه وه كان قايل نابيت و داوا ده كات دوسيه ى خاشقجى و دادكاييه كان ده بيت له توركيا بكريت نه وه ك سعوديه جونكه تاوانه كه له توركيا كراوه و سه ره راى ئه وه ش ده بيت ئه و كه س و لايه نه دياريبكريت كه له بشتى تاوانه كه وه بووه.

ش.ك

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *