تۆماركردنی سكاڵا لەسەرتۆمەتبارانی فرۆشتنی چەكی كیمیای هەڵەبجە

بەمەبەستی بەرچاوڕونی و ئاستی بەرەو پێش چونی كەیسی تۆماركردنی سكاڵا لەسەرتۆمەتبارانی فرۆشتنی چەكی كیمیایی ،كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە سیمینارێكی ڕێكخست پارێزەرێكی ئەو كەیسەش دەڵێت 27ی تشریی دووەمی2018 دادگایی كردنی تۆمەتبارانی فرۆشتنی چەكی كیمیایی بەڕێوە دەچێت..

جەمال جەلال ، پارێزەر و ئەندامی تیمی پارێزەرانی داوای قەرەبوولە لێدوانێكیدا  ڕایگەیاند ” پاش ئەوەی داواكە لەمانگی سێی ڕابردوو تۆماركرا ،وە لەبەر ئەوەی كە داوایەكی ئاسایی نییەو لەسەر كەسێك و لایەنێكی دیاریكراو نییە و لە یەك شوێن نێن و هەركۆمپانیایەكی داوا لێكراویش هەریەكەیان لەوڵاتێكە و زمانیان جیاوازە داواكەش كۆمەڵێك پەڕاوی زۆری لەخۆ گرتوە پێویست بوو پەڕاوەكان وەرگێڕدرێن بۆ زمانەجیاوازەكان ئەمەش كاتێكی زۆری پێویستە تا كۆی هەنگاوەكان ڕێچكەی یاسایی وەرگرن ”

ڕاشیگەیاند : بەهۆی ئەوەی دانیشتنی دادگای بەسەردا هاتەوە و لەدادبینیەكەدا ئەنجامی ئاگاداركردنەوە نەگەڕابویەوە بویە بەپێی یاسا دادبینی بۆ 27ی تشرینی دووەمی 2018 دواخرا ،لەئێستادا تەبلیغ بەهەموو داوا لێكراوان گەشتوە و زۆربەیان قبوڵیان كردوە و هەندێكیش ڕەدیانكردۆتەوە بەڵام ئێمە ئەنجامێكمان بۆ گەڕاوەتەوە،ئەگەر دادگا بۆی دەركەوت تەبلیغ گەشتوە و كەم كوڕی نییە ئەوا بەبێ ڕەچاوكردنی ئەوەی داوالێكراو یان بریكار یان یان پارێزەرەكانیان ئامادە دەبێت یان نا بڕیاری خۆی دەدات .

ئەو پارێزەرە ئاماژەی بۆئەوەكرد : ئێمە گەشبینین بە سەركەوتنی سكاڵاكە هەرچەندە لە ئیشی دادگاو پارێزەرایتیدا هیچ شتێك گرنتی %100 نییە بەڵام ئومێد زۆرە كەئەنجامی سكاڵاكان سەركەوتوو دەبین ، چونكە بەرهەمی كۆمپانیاو تیمێكی پارێزەری ئەمریكییەو چەندین بەڵگەی لەبەردەستە.

ئاماژەی بەوەشكرد : پاش گفتو وگۆ لەسەر داواكان هەردوو بۆیان هەیە بەرگری لەخۆیان بكەن دواتر دادگا بڕیار لەسەر شایانایەتی بانگەشەی داواكار دەدات و بڕیاری قەرەبوو دەدات ئەگەر پێی وابوو كەشایانە،دانیشتنەكەش لەدادگای بەرای هەڵەبجە دەكرێت و تایبەت مەندی هەیە چونكە تاوانەكە لە هەڵەبجە ڕویداوە ، هەروەها داوایەكی مەدەنیە و بۆ قەرەبووە نەك سزاو تۆڵەسەندنەوە،لەناو ئەم كەیسەدا پارێزەر هەیە خەڵكی ئەوروپایە ،ئەگەر بڕیاری دادگایەكی عێراقی هەبێت ئەوان دانی پێدا دەنێن بەمەرجێ ڕێچكەی یاسایی گرتبێ ،دادگاكەش دادگای ناوخۆیی بۆنمونە بەریتانیایە ،یان فەرەنسیە.

ئەوەشی خستەڕوو : ئەو كۆمپانیانەی كەسكاڵایان لەسەر تۆمار كراوە (نۆ )كۆمپانیان كەسەر بە وڵاتانی فەرەنساو ئەڵمانیاو بەریتانیان وهۆڵەندەو وڵاتانی ئەوروپین، كۆماڵێك بەڵگە لەبەردەستە كەدەیسەلمێنێ دان دەنێن بەوەی ئەوان چەكیان فرۆشتوە بە عێراق.

ش.ك

بابەتی دواتر

“نەرێت و ڕووانینـە هەڵەکـانی ئێمە بۆ کاتی پرسە “

“نەرێت و ڕووانینـە هەڵەکـانی ئێمە بۆ کاتی پرسە “ دیاری حمەامین حمەساڵح نەوڕۆڵی “ لەژێر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *