‌سەرۆک وەزیرانی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە بەهانای هاوڵاتیانەوە بچن و فەرمانیشیکردووە شانەیەکی تایبەت بە قەیرانەکان پێکبهێنرێت.

عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئەوەی خستوەتەڕوو خۆی چاودێری دۆخی ئەو هاوڵاتیانە دەکات کە بەهۆی لافاوەوە زەرەرمەند بوون.

عەبدولمەهدی لە بەیاننامەکەدا داواشی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە بەهانای هاوڵاتیانی زیانلێکەوتوەوە بچن و ڕزگاریان بکەن.

سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانیکردووە شانەیەکی تایبەت بە قەیرانەکان پێکبهێنرێت بۆ ڕوبەڕووبونەوەی زیانەکانی لافاوەکەی پارێزگای سەڵاحەدین.

لە دوێنێوە شەپۆلێکی بارانبارینی بە خوڕ ڕووی لە چەند ناوچەیەکی جیاوزی عێراق کردووە و بەهۆیەوە لافاو دروسبووە و زیانی گیانی و مادیی بەر هاوڵاتیان کەوتووە.

بابەتی دواتر

لێدوانێک لە وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی یەوە سەبارەت بە کابینەکەی محمد تۆفیق عەلاوی

لێدوانێک لە وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی یەوە سەبارەت بە کابینەکەی محمد تۆفیق عەلاوی عبداللە وەرتی، وتەبێژی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *