یەكێتی ئەوروپا: بەرپرسانی ڕاستەقینەی كوشتنی دەبێ بەهۆی ئەنجامی ئەو كوشتنە تۆقێنەرە سزا بدرێن

نیۆیۆرك تایمز لەزاری (فێدریكا موگرینی) بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا بڵاویكردۆتەوە، كە بەرپرسانی ڕاستەقینەی كوشتنی (جەمال خاشقچی) ڕۆژنامەوانە سعودیەكە كەدەبێ بەهۆی ئەنجامی ئەو كوشتنە تۆقێنەرە سزا بدرێن.

ناوبراو لە درێژەدا باسی لەوەشكرد : لێكۆڵینەوەی ڕوون و باوەڕ پێكراو لەسەر كوژرانی خاشقچی هێشتا تەواو نەبووە.

قسەكانی موگرینی لەسەر لەئەستۆ گرتنی بەرپرسایەتی كوشتنی خاشقچی لە حاڵێكدا دروست بوو كە ڕیاز بەبێ ناوبردن لە بەرپرسی سەرەكی ئەو تاوانە پێنج گومانلێكراوی بە تۆمەتی بەشداری لە كوشتنەكە ناساندو بڕیاری لە سێدارەدانیان بۆ دەركراوە.

ش.ك

بابەتی دواتر

وەزیری كشتوكاڵ لەبارەی ساختەكردنی نوسراوێكی رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌ نووسراوێكی ساخته‌، كه‌ ئیمزای وه‌زیری كشتوكاڵی به‌ ساخته‌ خستووه‌ته‌ سه‌ر، هه‌وڵی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *