خۆپێشاندەرانى پاریس: ماكرۆن دزە

خۆپێشاندەران لە پاریس كە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی و ڕێبازەكانی ئابوری (ئیمانوێل ماكرۆن) توڕەن، بەهۆی ئەو خۆپێشاندانەی كە بە (چاكەت زەردەكان) ناسراوە دوو هەفتەیە ئاڵۆزی لە سەرانسەری فەرەنسا دروست بووە.

بەسەدان خۆپێشاندەر لە شەقامی ئەلیزێ‌ كۆبوونەوەو لەوێش ڕووبەڕووی پۆلیس بوونەوەو كە نەیاندەهێشت لە كۆشكی ئەلیزێ‌ نزیكببنەوە.

ژمارەیەك لە خۆپێشاندەران سرودی نیشتمانیان دەوتەوە لە كاتێكدا ژمارەیەكی تر دروشمی (ماكرۆن دەستلەكار بكێشەوە) و (ماكرۆن دزە) یان بەرز كردبۆوە.

هەفتەیەك زیاترە خۆپێشاندەران بە چاكەتە زەردەكانیانەوە شاڕێیەكانی سەرانسەری ئه و وڵاتەكەیان گرتووە.

ش.ك

بابەتی دواتر

دژی کەمبونەوەی کارەبا لە پینجوێن خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت

دژی کەمبونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی هاوڵاتیانی قەزای پێنجوێن گردبوونەوە و ڕایانگەیاند، چەند رۆژێکە کارەبای نیشتیمانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *