عەلی حسێن : سیستەمی پەنجا بە پەنجا نەما

عەلی حسێن بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانییەكانی پارتی ڕایگەیاند: لەپێكهێنانی حكومەتدا سەردانی چەند لایەنێكمان كردووە لەوانە، یەكێتیی و گۆڕان، هەروەها هەندێك لایەن بەنهێنی سەردانمان كردوون و گفتوگۆمان لەگەڵ كردوون بۆ ئەوەی ئەوانیش رۆڵیان هەبێت بەتایبەت نەتەوەكانی وەك توركمان، مەسیحی، سریان، ئاشووری، كلدان و ئەرمەن بۆ ئەوەی بتوانین حكوومەتێك دروست بێت كە هەموو لایەنەكان تیایدا بەشداربن.

ئەوەشی خستەڕوو: پێكهێنانی حكومەتدا لەسەر دوو بنەما بەشداریی بە لایەنەكان دەكرێت، سیستەمی پەنجا بە پەنجا نەما، هەموو لایەنەكانیش ئەو باوەڕەیان بۆ دروست بووە، ئێمە رەچاوەی ئیستیحقاقی هەڵبژاردن دەكەین، هەروەها رەچاوەی شەراكەتیش دەكەین، رەنگە ئاسایی نەبێت كە لایەنێك نیوەی دەنگەكانی ئێمەیشی بەدەست نەهێنابێت و داوای پەنجا بە پەنجامان لێ بكات، بەڵام مافی خۆیەتی داوای شەراكەتمان لێ بكات.
ش.ك

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *