ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارانی هەڵاتو لە یاسايه

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەو نۆ ژورەی بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران پێكهێنرابون، كارەكانیان كۆتایی هاتوە و زۆرینەی تۆمەتبارانیش دەستگیركراون.
جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە پرێس كۆنفرانسێكی هاوبەشدا لەگەڵ لیوا بەختیار بابان بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێمی كوردستان و لیوا عەبدوڵڵا خەیلانی بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی هەرێمی كوردستان وتی “وەزیری ناوخۆ رەزامەندی پیشانداوە لەسەر كۆتاییهاتنی كارەكانی ئەو نۆ ژوورە ئۆپەراسیۆنەی لە پارێزگا و قەزاكان دروستكرابون بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارانی هەڵاتو لە یاسا، كە دوو هەزار و 335 كەس بون و فەرمانی دەستگیركردنیان هەبو، بەڵام دەستگیرنەكرابون، هاوكات نۆ لقی ژووری ئۆپەراسیۆن لە پارێزگا و قەزا و شارۆچكەكانیش بۆ دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانە دروستكران”.
وتیشی “خۆشبەختانە توانیومانە بەشێكی زۆر لەو تۆمەتبارانە دەستگیربكەین، كە زیاتر لە دوو هەزار كەس دەبن، هەندێك لەوانەی تاوەكو ئێستا دەستگیرنەكراون، چونەتە دەرەوەی كوردستان و ناوەڕاست و باشووری عیراق.
ش.ك

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *