لوتكەی 20 دەست پێدەكات و سعودى توشى كێشه ده بێت

سارە ساندەرز) وتەبێژی كۆشكی سپی ڕایگەیاند، لە بەرنامەی (دۆناڵد ترامپ) دا نیە لەگەڵ (موحەمەد بن سەلـمان) جێنشینی پاشای سعودیە كۆببێتەوە، بەڵام لەگەڵ هەریەكە لە سەرۆكەكانی ئەرجەنتین و چین و كۆریای باشورو توركیاو ژاپۆن و هیندستان و ئەڵمانیا كۆدەبێتەوە.

هاوكات (مەولود چاوش ئۆغڵۆ) وەزیری دەرەوەی توركیا لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند، (موحەمەد بن سەلـمان) شازادەی جێنشینی سعودیە داوای كۆبوونەوەی لەگەڵ (رەجەب تەیب ئەردوگان) سەرۆك كۆماری توركیا كردووە لە لوتكەی جی 20.

بەهۆی كوشتنی (جەمال خاشقچی) ڕۆژنامەنووسی سعودیە لە كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لە ئیستەنبوڵ، سعودییە ڕووبەرووی فشارێكی نێودەوڵەتی فراوان بۆتەوەو ئاژانسە جیهانیەكانیش باس لەوە دەكەن كە جێنشینی سعودییە وەك بەرپرسی یەكەمی ئەو دۆسیە تۆمەتباركراوە.

لوتكەی جی 20 كە بڕیارە لە (29) ی ئەم مانگە لە ئەرجەنتین دەست پێ بكات و سێ ڕۆژ دەخایەنێت و سەرۆكانی 20 وڵاتی گەورەی پیشەسازی جیهان بەشداری تێدا دەكەن.
ش.ك

بابەتی دواتر

ئەنقەرە..کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ پارت و ڕێکخراوە ئیسلامیەکان کۆتایی هات

کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ پارت و ڕێکخراوە ئیسلامیەکان کۆتایی هات کاتژمێر8ی ئەمشەو۱٥/۱۲/۲۰۱۹ لە ئەنقەرەی پیتەختی تورکیا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *