‌تره‌مپ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ پوتن هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 29ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2018 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ كۆبوونه‌وه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی‌ كه‌ بڕیاربوو له‌ په‌راوێزی‌ لوتكه‌ی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ 20 له‌ شاری‌ بۆینس ئایرسی‌ پایته‌ختی‌ ئه‌رجه‌نتین له‌گه‌ڵ‌ ڤلادیمیر پوتن سه‌رۆكی‌ روسیا هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

تره‌مپ له‌ڕێگادا به‌ره‌و بۆینس ئایرسی‌ پایته‌ختی‌ ئه‌رجه‌نتین، له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر رایگه‌یاند كه‌ دوای‌ بینینی‌ راپۆرتێكی‌ تایبه‌ت به‌ رووداوی‌ گه‌رووی‌ كیرچی‌ نێوان ده‌ریای‌ ئازۆف و ده‌ریای‌ ره‌ش كه‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ روسا ده‌ستیان به‌سه‌ر سێ‌ به‌له‌می‌ جه‌نگی‌ ئۆكرانیادا گرت، بڕیاری‌ داوه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ پوتن هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

تره‌مپ نووسیویه‌تی‌: “به‌له‌به‌رچاوگرتنی‌ ئه‌و راستییه‌ی‌ كه‌ به‌له‌مه‌كان و ده‌ریاوانه‌كان له‌لایه‌ن روسیا نه‌گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌ بۆ ئۆكرانیا، بۆ هه‌مووان باشتره‌ كۆبوونه‌وه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌م له‌گه‌ڵ‌ سه‌رۆكی‌ روسیا دوابخه‌م”.

سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ دوای‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ چاوه‌ڕوانی‌ لوتكه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ‌ سه‌رۆكی‌ روسیادا ده‌كه‌م.

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *