تەندروستی فرۆشتی چەند شمەکێک لە قوتابخانەکان قەدەغە دەکات

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین لە ئاگادارییەكدا فرۆشتنی چەند خواردنێك لە فرۆشگای قوتابخانەكانی سنوورەكەدا قەدەغە دەكات.

دەقی ئاگادارییەكە:
ئاگاداری بۆسەرجەم خوێندنگاكانی سنوری راپەرین
ئاگادارتان دەكەینەوە بەپێی بریاری بەریوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندڕوستی راپەرین سەرجەم ئەو خواردنانەی لە نوسراوی هاوپیچدا دیاریكراون قەدەغە ن و نابێت لە فرۆشگای خویندنگاكان بفرۆشیت بەپیچەوانەوە سەرپیچیكار سزادەدریت.
1-خواردنە ریگەپینەدراوەكان
ـخواردنەوە گازیەكان بەهەموو جۆرەكانەوە
ـخواردنەوە وزە بەخشەكان بەهەموو جۆرەكانەوە
ـجپسی رەنگ كراو
ـچەرەزاتی توێكڵدار بەگشتی(فستق ـگوڵەبەرۆژەـدەنكە كولەكەـ
هتد….).

ـ بنیشت بەهەموو جۆرەكانیەوە
ـترشی و لیمۆندزی

2-خواردنە رێگە پیدراوەكان
ـ نۆكاو
ـسنگی مریشك بەكولاوی
ـ هیلكەی كولاو و پەتاتەی كولاو
تیبینی ـ هەرجۆریك خواردن لەرۆن سوربكریتەوە قەدغەیە وەك جگەرو فلافل و ئەندۆمی پەتاتەی سوركراوە.

راگەیاندنی بەریوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەرین

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *