مەکتەبی رابەری گشتی، روونکردنەوەیەکی پێویست بڵاو دەکاتەوە

بەناوی خوای بەخشەرو دڵاوا

ڕوونکردنەوەیەکی پێویست بۆ سەرجەم کادیرو ئەندامانی دڵسۆزی بزووتنەوەی ئیسلامی ئاگادارتان دەکەینەوە کە ڕێگەپێدراونیە کەسێک ئەندامی بزووتنەوەی ئیسلامی بێت و ڕێگە بەخۆی بدات پۆستی ڕەخنەئامێز کە بچێتە چوار چێوەی تەشهیر و ناوزڕاندن یان کۆمێنتی نەشیاو کە کاریگەری نەرێنی لەسەر بزووتنەوەی ئیسلامی و لایەنە ئیسلامییەکانی هەرێمی کوردستان دروست بکات و بڵاوی بکەنەوە.
هەرکەسێک ئەو کارە بکات خۆی بەرپرسیار دەبێت و لێپێچنەوەی لەگەڵ دەکرێت.

هیوادارین هەمووان ڕێز لەو پەیامەبگرین و برایەتی و تەزکیەو ئیخلاص لە کارو کردەوەکانمان ڕەنگبداتەوە.

مەکتەبی ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی
۳/۱۲/۲۰۱۸
سلێمانی

بابەتی دواتر

فەرمی.. کات و شوێنی کلاسیکۆی ئیسپانیا دیاریی کرا

کلاسیکۆی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید لە 18ی مانگی 12 لەکاتژمێر 10ی شەو ئەنجام دەدرێت. رابیتەى خولی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *