‌سەندیکای پزیشکان مانگرتنی ڕاگەیاند

سەندیکای پزیشکانی کوردستان نیگەرانی خۆی لە ڕوداوی تەقەکردن لە پزیشکێکی سلێمانی دەربڕی و رایگەیاند وەک ناڕەزایەتیەک دژی ئەو ڕوداوە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر سەرجەم نۆڕینگەکان دادەخەن.

سەندیکای پزیشکانی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو “نیگەرانى تەواوى خۆمان و سەرجەم پزیشکان و کارمەندانى تەندروستى سەرتاسەرى کوردستان دەردەبڕین، بەرامبەر بەو کارە قێزەونە نامرۆڤانەیەى بەرامبەر هاوپیشەمان دکتۆرى پرۆفیسۆر کمال احمد سعید ئەنجامداروە”.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە ” لەم وماوەیەدا چەند جارێک کارى نەشیاو بەرامبەر چەند پزیشکێکى تر کراوە، ترسى ئێمەى پزیشکان بوونى ئەم جۆرە توندووتیژەییە بەدیاردە کەلەئەنجامدا پیشەى پزیشکى وهاوڵاتیان زەرەرمەندى گەورە دەبن”.

سەندیکای پزیشکان ئاماژەی بەوەشکردووە “بڕیارماندا وەک پزیشکانى سلێمانى بەداخستنى سەرجەم نۆرینگە تایبەتەکانى شارى سلێمانى بۆ ماوەی 24 کاتژێر”.

ئێوارەی دوێنێ دوشەممە لە نۆڕینگە تایبەتەکەی لە شەقامی گۆرانی شاری سلێمانی تەقە لە پزیشکێک کرا و بە سەختی بریندار کرا و تا ئێستاش لە ژێرچاودێری وردی پزیشکییدایە.

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *