‌وڵاتێكی به‌ڵێنی‌ دا ڤیزا له‌سه‌ر هاوڵاتیانی‌ عیراق هه‌ڵبگرێت

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ لوبنان به‌ڵێنی‌ به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق دا ڤیزا له‌سه‌ر ئه‌و هاوڵاتییه‌ عیراقییانه‌ هه‌ڵبگرێت كه‌ رووده‌كه‌نه‌ ئه‌و وڵاته‌.

نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 4ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ 2018 عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ سه‌رۆك وه‌زیران له‌ نووسینگه‌كه‌ی‌ خۆی‌ له‌ به‌غدا پێشوازی‌ له‌ جوبران باسیل وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ لوبنان كرد.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ كه‌ له‌ دیداره‌كه‌دا تاووێی‌ په‌ره‌پێدانی‌ هاوكاری‌ هه‌ردوو وڵات له‌ بواره‌كانی‌ ئابووری‌، بازرگانی‌، گه‌شتیاری‌ و وزه‌ و بارودۆخی‌ ناوچه‌كه‌ كرا.

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ لوبنانی‌ سڵاوی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ لوبنانی‌ گه‌یانده‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ و پیرۆزبایی پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ لێكرد و جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ هه‌وڵده‌دات په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ‌ عیراق پته‌و بكات و قۆناغی‌ ئاینده‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌ردوو وڵاتدا بێت.

له‌ دیداره‌كه‌دا وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ لوبنان به‌ڵێنی‌ دا له‌ ماوه‌ی‌ ئاینده‌دا ڤیزا له‌سه‌ر هاوڵاتیانی‌ عیراق هه‌ڵبگرێت.

لای‌ خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیرا جه‌ختی‌ له‌ گرنگی‌ په‌ره‌پێدانی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات و به‌رده‌وامبوون به‌ دیداره‌ هاوبه‌شه‌كان و یه‌كخستنی‌ هه‌ڵوێسته‌كان كرده‌وه‌.

عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ بارودۆخی‌ عیراق به‌ره‌و باشی‌ ده‌چێت و پێگه‌ی‌ جارانی‌ بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و ئاسایش به‌رقه‌راره‌ و حكومه‌ت به‌ هه‌موو توانایه‌وه‌ هه‌وڵده‌دات ئابووری‌ گه‌شه‌پێبدات و خزمه‌تگوزاری‌ و هه‌لی‌ كار دابین بكات.

بابەتی دواتر

فەرمی.. کات و شوێنی کلاسیکۆی ئیسپانیا دیاریی کرا

کلاسیکۆی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید لە 18ی مانگی 12 لەکاتژمێر 10ی شەو ئەنجام دەدرێت. رابیتەى خولی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *