ئه‌مریکا 11 جار داوای دانوستانی له‌ ئێران کردووه‌

سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئاشکرای کردووه‌ که‌ ئه‌مریکا ساڵی ڕابردوو 8 جار ڕاسته‌وخۆ و ئه‌مساڵیش 3 جار ناڕاسته‌وخۆ داوای دانوستانی له‌ گه‌ڵ تاران کردووه‌ به‌ڵام به‌ هۆی پاراستنی پێگه‌ی گه‌لی ئێرانه‌وه‌ ڕه‌تکراوه‌ته‌وه‌.

حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند، ئه‌مریکا له‌ ساڵی ڕابردوو تا ئێستا 11 جار به‌ شێوازی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ داوای دانوستان و وتووێژی له‌ گه‌ڵ تاران کردووه‌ به‌ڵام به‌ هۆی پاراستنی پێگه‌ و که‌رامه‌تی گه‌لی ئێران سه‌رجه‌م دواکارییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ ڕه‌تکراوه‌ته‌وه‌.
ناوبراو وتی: هه‌وڵه‌کانی دوناڵد تره‌مپ له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌ دژی ئێران شکستی هێناوه‌ و ئه‌مڕۆ ئێران سه‌رکه‌وتووه‌ و براوه‌ی شه‌ڕی ئه‌مریکایه‌.
ڕۆحانی وتی: پێش ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی وڵاتانی جیهان ئیدانه‌ی ئێرانیان ده‌کرد به‌ڵام به‌ واژۆکردنی ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌، که‌رتی ئابوری ئێران جوڵه‌یه‌ی به‌رچاوی هه‌بووه.

بابەتی دواتر

فەرمی.. کات و شوێنی کلاسیکۆی ئیسپانیا دیاریی کرا

کلاسیکۆی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید لە 18ی مانگی 12 لەکاتژمێر 10ی شەو ئەنجام دەدرێت. رابیتەى خولی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *