12 کەس له ناحیەی بێتواتە بەهۆی خواردنى قارچك ژەهراوی بوون

بەهۆی ژەهراوی بوون بە قارچك (کوارگ)، ژمارەیەک هاووڵاتی باری تەندرووستییان تێکدەچێت و دەگەیەنرێنە نەخۆشخانەی گشتی رانیە.

تەها محمد گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی راپەڕین راگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی ژەهراویبوون بە قارچک 12 کەسە و لە سنووری ناحیەی بێتواتەن و سەر بە دوو خێزانن کە ئامۆزان.

گوتیشی: “لەنەخۆشخانەی رانیە چارەسەری سەرەتاییان بۆ دەکرێ و لەژێر چاودێری دەهێڵرێنەوە”. بەڕێوبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی رانیە وتى نەخۆشەکان لەهەموو تەمەنەکانیان تێدایە و ژمارەیەکیان ژن و منداڵن.

ش.ك

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *